جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات دووشەممە خشتەکانی بودجە پەسەندبکرێن

31-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایکرد رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 پەسەند بکات، لیژنەی داراییشی راسپارد پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ خشتەکان بکات.
 
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە لە بری سەرۆکی پەرلەمان کارەکان رادەپەڕێنێت، دوو داواکاریی ئاراستەی پەرلەمان و لیژنەی دارایی کرد. مەندەلاوی دەڵێت: "پێویستە لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا پەرلەمان خشتەکانی بودجە پەسەند بکات، بەتایبەت کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە پێویستیی هاووڵاتییانەوە هەیە."
 
گوتیشی: "رۆژی دووشەممە بۆ پەسندکردنی ئەو خشتانە دیاریکراوە."
 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە داواکارییەکەیدا بۆ لیژنەی داراییش دەڵێت: "پێویستە لیژنەی دارایی پێداچوونەوەی کۆتایی و وردی سەرجەم خشتەکانی داهات و خەرجی و پارە تەرخانکراوەکان بکات، بەدیاریکراوی رێژەی کورتهێنانی بودجە و رێگەکانی کەمکردنەوەیان."
 
هاوکات داواشی لێکردوون راپۆرتێکی گشتگیر بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبکرێت کە دەخرێتە بەردەستی پەرلەمان تاوەکو دەنگی لەسەر بدات، راپۆرتەکە وەکو مەندەلاوی ئاماژەی بۆ کردووە هەموو ئەو تێبینییانەی تێدا بێت، کە لە بودجەی ساڵی 2023 هەبوون.
 
ئەمڕۆ هەینی، 31ـی ئایاری 2024، پەرلەمانى عێراق رۆژى دووشەممەى دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەبارەى دەنگدان بە خشتەى بودجەى 2024 و پەسندکردنى. کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان بە خشتەى بودجە کاژێر 03:00 پاشنیوەڕۆ دەبێت.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 19-05-2024 لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، خشتەکانی بودجەی 2024ـی پەسند کرد و رۆژی سێشەممە 22-05-2024 خشتەکە گەیشتە پەرلەمانى عێراق.
 
کۆی گشتیی بودجەی عێراق 211 تریلیۆن و 861 ملیار و 312 ملیۆن و 504 هەزار دینارە. کۆی گشتیی داهاتی عێراق 147 تریلیۆن و 836 ملیار و 655 ملیۆن و 889 دینارە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.