رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە مووچەی فەرمانبەران لە سەرۆکایەتییەکەی عێراق بگاتە سێ ملیۆن و 500 دینار.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، روونکردنەوەیەکی لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە باس لەوەدەکات مووچەی فەرمانبەر لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کەمتر نییە لە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار و سەرۆکایەتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، نە مووچەی فەرمانبەری ئاسایی دەگاتە 3 ملیۆن و 500 هەزار دینار، نە ئۆتۆمبێلەکانیشیان بایی 50 هەزار دۆلار دەبێت.
بەپێی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەرزترین مووچەی کارمەندی خزمەتگوزاری لە ملیۆنێک و 250 هەزار دینار زیاتر نییە.
هەروەها هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە دژی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەپێی سەرۆکایەتی پەرلەمان "زانیاریی نادروستی لە دژ بڵاودەکەنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ