وەزیرى نێوخۆى عێراق: پابەندین بە هاریکاریى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى تاوانى رێکخراو

31-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەبدولئەمیر شەممەرى، وەزیرى نێوخۆى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى پابەندە بە هاریکاریى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى تاوانى رێکخراو و پابەندە بە پەرەپێدانى یاسا ئەمنییەکان.
 
وەزیرى نێوخۆى عێراق ئەم قسانەی لە لووتکەى ئاسایشى سنوورى و بنەبڕکردنى تاوانى رێکخراو کرد، کە ئەمڕۆ دووشەممە 31ى ئادارى 2025، لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەچوو و سبەیش بەردەوامە.
 
وەزیرى نێوخۆى عێراق ئاماژەى بەو رێکارانە کرد، کە حکومەتەکەى گرتوونیەتەبەر بۆ بەهێزکردنى سنوور و بنەبڕکردنى بازرگانى بە مرۆڤ و کۆچبەری و تاوانى رێکخراو.
 
عەبدولئەمیر شەممەرى ئاماژەى بەوەدا کە عێراق پابەندە بە پەرەپێدانى یاسا ئەمنییەکان و هاریکاریى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى ئەو تاوانانە و پێویستە هاوئاهەنگى هەبێت لە نێوان وڵاتان بۆ پاراستنى سنوور و  بنەبڕکردنى تاوانە سنووربڕەکان.
 
لەو لووتکەیەدا وەزیرانى نێوخۆى 38 وڵات و هەرێمى کوردستان بەشدارن، ئامانج لێى چڕکردنەوەى هەوڵەکانە بۆ رێگرى لە بەقاچاخبردنى مرۆڤ و تاوانى رێکخراو و بەهێزکردنى سنوورى نێوان وڵاتانى جیهان.
 
بە گوتەى عەبدولئەمیر شەممەرى، عێراق "گرنگییەکى زۆر" دەدات بە هاوکاریکردنى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەى ئەو ئاڵنگاریانەى لەزیادبووندان لە شێوەى تاوانى رێکخراو و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەو هاریکارییە بەشێکى بنەڕەتى ستراتیژى عێراقە بۆ بەهێزکردنى ئاسایشى نێوخۆیی و رۆڵبینین لە ئاسایشى هەرێمى و نێودەوڵەتى.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.