رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای دیوانییە، گیانلەدەستدان و برینداربوونی 25 کەسی لێکەوتەوە.
رۆژی هەینی 31ی کانوونی دووەمی 2025 عەمید سادق هیلالی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای دیوانییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە ناوچەی شامییە لە رێگەی نێوان دیوانییە – نەجەف، کە سەرنشینەکانیان زیارەتکار بوون، 9 کەس گیانیان لەدەستدا و 16ی دیکەش بریندار بوون."
هیلالی دەڵێت، "هۆکاری رووداوەکە بەهۆی خێرا لێخوڕینی شۆفێری یەکێک لە پاسەکان بووە. رێگەکەش سایدێکی بەهۆی کارکردن تێیدا داخراوە و تەنیا یەک سایدی کراوەیە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دیوانییە، "برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دیوانییە کراون. تەرمەکانیش نێردراونەتە بەشی دادپزیشکی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ