بڕیارێکی بەپەلە لە عێراقەوە لەبارەی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا

رووداو دیجیتاڵ
 
قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا بەتەواوەتی داخراون.
ئەو بڕیارە بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە. ئەمەش دوای فراوانبوونی گرژییەکانی سووریا دوای ئەوەی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام هێرشیان کردەسەر شاری حەلەب.
قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکان دەتوانن عێراق بپارێزن و بۆ هەموو ئاڵنگارییەک ئامادەن".
دەشڵێت، "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پابەندی پاراستنی عێراقن"
 
ئەمە لەکاتێکدایە دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی، رۆژی چوارشەممە 27-11-2024، دەستیان بە هێرشێکی کتوپڕ کرد بۆ سەر شاری حەلەب و لە ئێستادا بەشێکی زۆری پارێزگاکەیان کۆنتڕۆلکردووە.