رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر ماڵی سەیید سەدرەدین قوبەنچی، ئیمام جومعەی شاری نەجەف. نووسینگەکەی دەڵێت، هێرشەکە بە مووشەک بووە.
سەدرەین قوبەنچی، ئیمام جومعەی نەجەف هاوکات ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و بەرپرسی لقی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییە لە نەجەف.
عەلی دیفاعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر ماڵی سەیید سەدرەدین قوبەنچی.
عەلی دیفاعی دەڵێت، وردەکاریی هێرشەکە تاوەکو ئێستا روون نییە و نازاندرێت بە مووشەک کراوە یان بۆمبی چێندراو بووە.
عەلی دیفاعی گوتی، هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلێکیان دۆزیوەتەوە کە گومانی لێدەکەن پەیوەندیی بەو هێرشەوە هەبێت، بەڵام هەموو شت دوای لێکۆڵینەوە روون دەبێتەوە.
بە گوتەی دیفاعی، لەکاتی هێرشەکەدا سەیید سەدرەدین قوبەنچی لە ماڵەوە بووە و پاسەوانێکیشی بە سووکی بریندار بووە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی ئیمام جومعەی نەجەف، لایەنێکی نادیار بە مووشەک هێرشەکەی کردووە.
ماهر عەبودی، گوتەبێژی تەندروستیی نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە.
سەدرەین قوبەنچی، ئیمام جومعەی نەجەف، لە ساڵی 1956 لە نەجەف لەدایکبووە و مامۆستایە لە حەوزەی زانستیی نەجەف و دامەزرێنەری زانکۆی ئیسلامیی ئەکادیمیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ