گەمارۆکانی ئەمریکا ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەغدا و کەربەلا کەمکردووەتەوە

30-10-2018
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
چاوەڕواندەکرا سێ ملیۆن سەردان بکەن بەڵام نەگەیشتە دوو ملیۆنیش
چاوەڕواندەکرا سێ ملیۆن سەردان بکەن بەڵام نەگەیشتە دوو ملیۆنیش
نیشانەکردن شیعە
A+ A-

رووداو - بەغدا

زیارەتکارانی شیعە لە چلەی ئیمام حوسێندا دوای کەربەلا سەردانی مەزارگەی ئیمام کازم دەکەن، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا. بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە وەک ساڵانی رابردوو بێشومار نەبوو.

بەپێ ئامارە نافەرمییەکان، رێژەی زیارەتکاران ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە 25% بۆ 30% کەمیکردووە، ئەوەش بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و دابەزینی بەهای تمەن.

دووکاندارەکانی کازمییە بەدرێژایی ساڵ چاوەڕوانی زیارەتکاران دەکەن بۆ فرۆشتنی کاڵاکانیان. دووکاندارێک کە ماوەی هەشت ساڵە لەو ناوچەیە شتومەکە دەفرۆشێت، دەڵێت "گەمارۆکانی سەر ئێران کاریگەر لەسەر فرۆشی ئێمەش هەبووە".

بەپێی ئامارەی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ژمارەی زیارەتکارانی بیانی بۆ ئەمساڵ نەگەیشتووەتە دوو ملیۆن، لەکاتێکدا بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی مەزاری ئیمام حوسێن، ساڵی رابردوو تەنیا لە سنووری ئێران نزیکەی سێ ملیۆن زیارەتکار سەردانی کەربەلایان کردبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە