دوو چیرۆکی تراژیدی لە حەمدانیەوە؛ ونبوونی منداڵێک و بێ باوکبوونی یەکێکی دیکە

30-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
چیرۆکی کارەساتەکەی حەمدانیە
چیرۆکی کارەساتەکەی حەمدانیە
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانیە ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چیرۆکە تراژیدییەکانی حەمدانیە تەواو نابن کە ئاهەنگێک بووە مایەی گریان و شیوەنی سەدان خەڵکی قەزاکە و بێسەروشوێنبوونی دەیان کەس؛ لەوانە بێسەروشوێندبوون و بێکەسبوون.
 
ئەلێکس ئەرکان لەگەڵ خێزانەکەی دەچێتە ئاهەنگەکە، هەموویان لە رووداوەکە گیانلەدەستدەدەن، بەڵام تەرمی ئەلێکس نادیارە و باپیری بە دڵێکی پڕ لە خەم و ئازارەوە باسی نەوەکەی بۆ رووداو کرد. 
باپیری ئەلێکس دەڵێ "ئێمە هیچ شتێک نازانین، لە نەخۆشخانە گەڕاین، پرسیارمان کرد و نەبوو. پرسیارمان لە نەخۆشخانەکانی دهۆکیش کرد وێنەی منداڵەکەمان پێشاندان، پێشانی خەڵک و دۆستەکانیشمان دان، بەڵام هەر نەبوو، لە هەولێریش بە هەمان شێوە."
سیلیڤیا سالم، هەر لەو ماڵباتەیە، هاوژینەکەی لە رووداوەکەدا لەدەستداوە. سیلڤیا و هاوژینەکەی 15 رۆژ بوو ببوونە خاوەن منداڵ و باوکەکە ناوی لە کوڕەکەی نابوو، بەڵام بەرلەوەی بە فەرمی ناوەکەی تۆماربکات و تێر کوڕەکەی لەئامێز بگرێت، گیانی لەدەستدا و کوڕەکەی وەکو یادگارییەک بۆ هاوژینەکەی بەجێهێشت.
سیلیڤیا سالم، دایکی منداڵە 15 رۆژەکەیە و لەسەر گیانلەدەستدانی هاوژینەکەی دەڵێت، "لە ماڵ چووە دەرەوە، پاش ماوەیەک تەلەفۆنم بۆ کرد و وەڵامی نەدایەوە، ویستم بەهۆی گریانی منداڵەکەوە بێتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام دەنگی نەبوو، چەند جارێکی دیکە بۆم کردەوە هەر وەڵامی نەبوو، پاشان ئاهەنگ و کارەساتەکەم بینی، کە ئاگرەکە لە هۆڵەکە کەوتبووەوە."
 
ئەو ژنە باس لەوە دەکات دڵی خەبەری داوە بەوەی بەسەر هاوژینەکەیدا هاتووە، گوتی "چەند جارێک تەلەفۆنم بۆ هاوژینەکەم کرد و وەڵامی نەدایەوە، هەرکەسێک چووە هۆڵی شاییەکە پرسیاریم دەکرد، دەیانگوت 'سەلامەتە'، بەڵام دڵی من هەستی کرد ئەو سەلامەت نییە، تەنیا داوام لە خودا دەکرد، هیچی لێنەهاتبێت ئیتر من هیچم ناوێت."
لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا لە هۆڵی ئاهەنگگێرانەکەی حەمدانیە، زیاتر لە 150 کەس بریندار بوون، زیاتر لە 100 کەسیش گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەغدا

کێشە دەکەوێتە نێوان وەزارەتى بەرگریی عێراق و ئەفسەرێک

ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەشەى ئەوە دەکات کە بە هۆکارى سیاسی پلە بەرزکردنەوەى راگیراوە؛ ئەو وەزارەتەش تۆمەتباری دەکات بەوەى، وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆى ناساندووە و دادگایی دەکرێت