چیرۆکی ئەو منداڵەی لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لە رووداوەکەی حەمدانیە گیانی لەدەستدا

30-09-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
پرسە بۆ ئەو منداڵە حەوت ساڵانە دانرا، کە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لە رووداوەکەی حەمدانیە گیانی لەدەستدا
پرسە بۆ ئەو منداڵە حەوت ساڵانە دانرا، کە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لە رووداوەکەی حەمدانیە گیانی لەدەستدا
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەرەم عیمرانی تەمەن حەوت ساڵ، لە رووداوەکەی حەمدانیە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لەگەڵ دایکی گیانیان لەدەستدا، دایکیشی هێشتا تەرمەکەی نەناسراوەتەوە و نەنێژراوە.
 
عیمران، پرسەی بۆ کوڕەکەی داناوە و چاوەڕوانە جەنازەی هاوژینەکەشی وەربگرێتەوە. لە خێزانەکەیدا تەنیا ئەو و کچ و کوڕێکی رزگاریان بووە کەرەمی کوڕیشی لەجیاتی ئاهەنگی لەدایکبوون، پرسەی بۆ دانرا.
 
حەنینی دایکی کەرەم تەمەنی 27 ساڵ بوو، لە ئاهەنگەکەی شەوی 26ـی ئەیلوولی 2023 لە حەمدانیە، گیانی لەدەستدا و تائێستاش تەرمەکەی نەناسراوەتەوە، ئەمەش خەم و کۆژانەکانی هاوژینەکەی هێندەی دیکە زیاتر کردووە.
 
عیمران بەهنام، باوکی کەرەم باسی شەوی کارەساتەکە بۆ رووداو دەکات و دەڵێ "خەڵک هەمووی رایدەکرد، هەریەکە پاڵی بەوی دیکەدا دەنا، ئێمە کەوتینە سەر زەوی، کارەبا پچڕا و هۆڵەکە هەمووی ئاگر و دووکەڵ بوو، بۆیە من هاوژینەکەمم ونکرد.''
 
باوکی حەنین، سێ رۆژە نەوەکەی خۆی لە ئامێز گرتووە و ناهێڵێت لێی دووربکەوێتەوە، دەڵێ 'بۆنی دایکی لێ دێت.'
 
کەسوکاری قوربانییان لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە توڕەن و دەخوازن چارنووسی ئەوانەی ماون و هێشتا تەرمەکانیان نەناسراوەتەوە، ئاشکرا بکرێت.
 
سەعد یەشووع، باوکی حەنین دەڵێ "من دەمەوێت ئارام بم، دایک و خوشکی حەنین هەر دەگرێن. من کچەکەی خۆم دەوێت، دەمەوێت ئارام بم و بەس بێت. ئەوەی ئێمە بینیمان، رۆژانە ئەم سەختیانەی دەبینین، کۆتاییان بێت. بۆ خاتری خوا بهێڵن خەڵک بژیت!"
 
38 تەرم هێشتا لە دادپزیشکیی موسڵ ماون و پشکنینی DNAـیان بۆ دەکرێت و چاوەڕوانن ئەنجامەکانیان دەربچێت.
 
د. شەهد عارف، بەڕێوەبەری بەشی داد پزیشکیی موسڵ لەمبارەیەوە بە رووداوی گوت "تیمی وەزاری لە بەشی دادپزیشکی لە بە‌غدا، نموونەی وەرگرتووە و ئێستا ئەو نموونانە لە بەغدان و کاریان لەسەر دەکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکان دەردەکەون و رادەگەیێنرێن."
 
هەتاوەکو ئێستا 72 تەرمی رووداوەکەی حەمدانیە لە گۆڕستانی قیامە لە حەمدانیە نێژراون، ئەوانە و چەندین قوربانیی دیکەش کە ژمارەیان زیاتر لە 100 کەسە، لە رووداوی گڕگرتنی هۆڵی هەیسەم، گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەغدا

کێشە دەکەوێتە نێوان وەزارەتى بەرگریی عێراق و ئەفسەرێک

ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەشەى ئەوە دەکات کە بە هۆکارى سیاسی پلە بەرزکردنەوەى راگیراوە؛ ئەو وەزارەتەش تۆمەتباری دەکات بەوەى، وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆى ناساندووە و دادگایی دەکرێت