رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق سبەی شەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ 3 پڕۆژە یاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 30ـی ئابی 2024، پەرلەمانی عێراق خشتەی کارەکانی دانیشتنی رۆژی شەممە، 31ـی ئابی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
- پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، ژمارە 63ـی ساڵی 1985 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
- پڕۆژەیاسای پاراستنی خاوەندارێتیی هزریی خوێندنەوەی یەکەمی تەواودەکرێت کە لیژنەی رۆشنبیری، لیژنەی یاسایی، لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵیی و وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەیان کردووە.
- پڕۆژەیاسای بەشداربوونی عێراق لە هەموارکردنەوەی رێککەوتنی پاراستنی کەرەستە ناوەکییەکان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
- پڕۆژەیاسای دادوەری، گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمان کاژێر 1:00ـی دوانیوەڕۆ بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی دەستپێدەکات.
26ـی ئاب، پەرلەمانى عێراق ئامارى کۆبوونەوە و چالاکییەکانى لە وەرزی یەکەمی یاسادانانى ئەم ساڵدا بڵاوکردەوە و دەردەکەوێت، 27 کۆبوونەوەی کردووە، 13 پڕۆژەیاساى پەسندکردووە؛ 139 بڕیار و راسپاردەى دەرکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ