رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەغدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیای کاتەرپیلەری ئەمریکی و پەیمانگەی کامبریجی بەریتانی.
باڵەخانەى کۆمپانیای کاتەرپیلەرى ئەمریکی لە ناوچەی جادرییەیە و پەیمانگەی کامبریج لە ناوچەی فەڵەستینە لە بەغدا. تاوەکو ئێستا زانیاریی لەبارەی شێوازی هێرشەکە و زیانەکانی نازانرێت.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی 26-05-2024، رێستۆرانتی (KFC) لە بەغدا بە نارنجۆک هێرشی کرایە سەر. هەروەها هێرشکرایە سەر رێستۆرانتی لیزچیللی و هەر زوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، هێرشکارەکان دەستگیر کراون.
KFC، زنجیرە خواردنگەیەکی ئەمریکیی تایبەت بە خواردنی خێرایە و نووسینگەی سەرەکی لە کێنتاکی ئەمریکایە، بە دووەم گەورەترین زنجیرە رێستۆرانتەکانی خواردنی خێرا لەدوای میکدۆناڵدز دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ