سەرۆکوەزیرانی میسر و عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە

30-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
 
سەردانەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و عێراقە. 
 
لە مانگی شەشی ساڵی 2023ـوە، لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی هەردوو وڵات، چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، گەشتوگوزار، پەرەپێدانی کارگێڕی، راهێنانی دیپلۆماسی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان واژۆ کرد.
 
ئەم یاداشتە هاوبەشانە لە کاتی ئەو سەردانەدا واژۆ کران، کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە 12ی حوزەیرانی 2023 سەردانی میسری کردبوو. 
 
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2020دا، لە کاتی سەردانی مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر بۆ بەغدا، 15 یاداشتی دیکەی هاوبەش واژۆ کرابوون.
 
چەندین کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق، میسر و ئوردن کراون، بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتر هەڵوێستەکانیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان.
 
محەممەد شیاع سوودانی لە 5ـی ئاداری 2023، سەردانی قاهیرەی کرد و لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی کۆبووەوە.
 
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و میسر لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 147.3 ملیۆن دۆلار بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤاکسینکردنی ئاژەڵێک

نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵەکانی عێراق بڵاودەبێتەوە

نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی نێوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆیەوە 654 ئاژەڵ مردار بوون. بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان بڵاونەبووتەوە و نییە.