رووداو دیجیتاڵ
دادپزیشکی بەغدا بە رووداوی گوت، بەهۆی شۆرتی کارەباوە چوار ئەندامی خێزانێکی خەڵکی بەغدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، سەمەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دادپزیشکی بەغدا بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ هەینی بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەبا، چوار ئەندامی خێزانێکی دانیشتووی بەغدا لەنێو ماڵەکەی خۆیان سووتان و گیانیان لەدەستدا."
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دادپزیشکی بەغدا، "خێزانەکە لە دایک، باوکێک، کوڕێکی 4 ساڵ و کچێکی 8 ساڵ پێکهاتوون کە دانیشتووی گەڕەکی سحەی ناوچەی دۆرە بوون لە بەغدا."
سەمەر ئیسماعیل گوتیشی: "تەرمەکان گەیێندرانە دادپزیشکی بەغدا و دوای ئەنجامدانی توێکاری و رێکارە یاساییەکان، رادەستی کەسوکاریان کرانەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ