بەرگریی ئاسمانیی عێراق: درۆنەکەی لە کەرکووک تێکمان شکاند تورکییە
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق دەڵێت، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە کەرکووک خرایەخوارەوە تورکی بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زۆرجار لە سنووری کەرکووک –سلێمانی بەزاندنی سنوور هەبووە.
عەمید روکن عەبدولسەلام حەموودی رەمەزان، جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی-ناوچەی باکوور لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە شوێنی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکووک رایگەیاند، "تیمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق درۆنێکی تورکییان کە لای سنووری سلێمانییەوە هاتبوو، خستەخوارەوە."
گوتیشی، "درۆنە تورکییەکە بە چەک و هەوڵی عێراق و رێنماییەکانی فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق خراوەتەخوارەوە."
ئەو فەرماندەیە باسی بەزاندنی ئاسمانی عێراق و کەرکووک دەکات و دەڵێت، "درۆنەکە تورکییە لە ئاسمانی ناحیەی چیمەنەوە و هاتووەتە سنووری کەرکووک، بەڵێ لەو شوێنەوە بەردەوام پێشێلکاری هەبووە."