رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی پیاوێک و هاوژینی دووەمی پیاوەکەیان بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێک راگەیاند.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بەغدا پیاوێک و هاوژینی دووەمیان دەستگیرکرد کە منداڵێکیان ئەشکەنجە داوە و پاشان کوشتوویانە ."
رووداوەکە لە گەڕەکی حوسێن لە بەغدا روویداوە، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوەکەیان رەوانەی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی گەڕەکی عامل کردووە."
تیمێکی لێکۆڵینەوە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بەغدا بۆ بەدواداچوونی بابەتەکە دروستکراوە بۆ ئەوەی زانیاریی تەواو کۆبکاتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشکردووە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد ئەو دوو کەسە دەستگیرکران.
دوو دەستگیرکراوەکە دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و گوتوویانە ئەو منداڵە کە کچ بووە ئەشکەنجەیان داوە تاوەکو گیانیلەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ