سوودانی دوو وێستگەی زیادکردنی کارەبا لە نەجەف دەکاتەوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوودانی دوو وێستگەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای نزیکەی 500 مێگاوات، لە نەجەف دەکاتەوە.
 
نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سوودانی پڕۆژەی زیادکردنی هەردوو وێستگەی کارەبای حەیدەریە و نەجەفی کردەوە.
 
پڕۆژەکان توانای بەرهەمهێنانی 495 مێگاوات کارەبایان هەیە. سوودانی وێستگەی گۆڕینەوەی کارەباشی کردەوە بە توانای 400 کیلۆڤۆڵت.
 
وێستگەکە ئەو وزەیەی کارەبا دەگۆڕێت کە بە ڤۆڵتی هەزاری (ڤۆڵتی مامناوەند) لە ناوەندەکانی دابەشکردن دێت و دەیکاتە ڤۆڵیی 230 بۆ 400ـی (ڤۆڵتی کەم) و بۆ ماڵان بەکاردەهێندرێت.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دوو پڕۆژەیە بەشێکن لە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی.
 
بەپێی نووسینگەکە، "رێککەوتنە دابەش دەبێتە سەر دوو قۆناخ؛ یەکەمیان کردنەوەی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە نەجەف، کەربەلا و بەغدا؛ دووەمیش کردنەوەی دوو وێستگە لە بەسرە و نەجەف دەگرێتەوە. توانای وێستگەکان بەیەکەوە دەگاتە 7 هەزار و 500 مێگاوات".
 
سوودانی دەڵێت، ئەو پڕۆژانە گرنگن بۆ تۆڕی دابەشکردنی کارەبای عێراق، بەتایبەتی بۆ پارێزگای نەجەف کە بەرهەمهێنانی کارەبا تێیدا کەمترە وەک لەو خواستەی لەسەری هەیە.
 
سوودانی ئاماژەی بەوەدا حکومەت هەوڵدەدات "بۆ دەستەبەرکردنی سووتەمەنی، بەکارهێنانی گازی هاوەڵ، بەرزکردنەوەی کارایی کەرتەکانی گواستنەوە و دابەشکردن و باشکردنی ڕێکارەکانی کارپێکردن." 
 
سوودانی پابەندبوونی حکومەتەکەشی بۆ رێککەوتن و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ناودار و لێهاتووەکانی بواری کارەبا دووپاتکردەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 22-7-2024 ئەحمەد مووسا عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە رووداوی راگەیاند: "کورتهێنانی کارەبا لە عێراق 19 هەزار مێگاواتە..27 هەزار و 445 مێگاوات کارەباش بەرهەمدەهێنن". 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەشڵێت، 80٪ی وێستگەکانی کارەبای عێراق پشت بە گاز دەبەستن. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارێزگای ئەنبار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سوننەکانی عێراق دەیانەوێت هەرێمێکی ئۆتۆنۆمییان هەبێت

لیژنەیەکى 25 کەسی بۆ کۆنگرەى ناولێندراو لە کۆنگرەى هەرێمى عەرەبی – رۆژئاوا پێکدەهێندرێت، کە بڕیارە لە نێوەڕاستى مانگى ئایلوول لە ئەنبار بکرێت. سەرۆکى لیژنەکە دەڵێت، "نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزخانەکان بانگهێشت دەکەین."