سوننەکانی عێراق دەیانەوێت هەرێمێکی ئۆتۆنۆمییان هەبێت

29-07-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەیەکى 25 کەسی بۆ کۆنگرەى ناولێندراو لە کۆنگرەى هەرێمى عەرەبی – رۆژئاوا پێکدەهێندرێت، کە بڕیارە لە نێوەڕاستى مانگى ئایلوول لە ئەنبار بکرێت. سەرۆکى لیژنەکە دەڵێت، "نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزخانەکان بانگهێشت دەکەین."
 
رەعد سلێمان، سەرۆکى لیژنەى ئامادەکاریى کۆنگرەى هەرێمى عەرەبی – رۆژئاوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە نێوەڕاستى مانگى ئەیلوولدا کۆنگرەکەمان لە پارێزگاى ئەنبار دەکەین و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکى 25 کەسی پێکهێندراوە کە هەریەک لە پارێزگاکانى ئەنبار، دیالە، سەلاحەدین، نەینەوا و کەرکووک 5 نوێنەریان هەیە."
 
دیاریکردنى نێوەڕاستى مانگى ئەیلوول بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە بەهۆى ئەوەیە کە 15ى ئەو مانگە هۆتیل ئەنبارى نێودەوڵەتى دەکرێتەوە، کە بڕیارە کۆنگرەکەى تێدا بکرێت.
 
رەعد سلێمان کەسایەتییەکى سوننەى ئەنبارە و دەڵێت، "بانگهێشتنامە ئاراستەى نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و نێردە دیپلۆماسییە بیانى و عەرەبییەکان لە عێراق دەکرێت بۆ ئامادەبوون لەو کۆنگرەیەدا. ئەو کۆنگرەیە بۆ روونکردنەوەى ئەوەیە کە ئەو هەرێمەی دەمانەوێت دروستی بکەین مەبەست لێى پارچەپارچەکردنى عێراق نییە."
 
بەگوێرەى مادەى 119ى دەستووری عێراق، پارێزگایەک یان زیاتر مافیان هەیە هەرێم پێکبهێنن دوای ئەنجامدانی گشتپرسی و بۆ ئەنجامدانی ئەو گشتپرسییەش دەبێت سێیەکى ئەندامانى ئەنجوومەنەکەی یان 10 یەکى دانیشتوانەکەى داواى بکەن.
 
رەعد سلێمان گوتى، "دەمانەوێت 5 پارێزگا بەشدار بن لە هەرێمى عەرەبی - رۆژئاوا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی منداڵەکە

ددانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە بابل دەرهێنرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی بابل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە دۆخێکی دەگمەندا پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی شوملی پارێزگاکە ددانی منداڵێکی تازە لەدایکبوویان دەرهێنا، چونکە رێگر بوو لەوەی بتوانێ شیری دایکی بخوات.