ئاڵنگارییەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق بە بەشداریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

29-07-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن ئاو عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لەبارەی کێشەکانی ئاو لەعێراق ببەسترێت و هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدادەکات.
 
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق بەتۆڕی میدیایی روودوی راگەیاند؛ بانگهیشتنامە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەکە، هاوکات بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت بانگهێشتنامەکەیان بەدەست گەشتوە و " بەشداریی کۆنگرەکە دەکەن".
 
بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بانگهێشتنامەی فەرمیمان بەدەستگەیشتووە و بەشداریی کۆنگرەی نێودەوڵەتییی ئاو دەکەین کە لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت". 
 
بڕیارە رۆژی 2ـی مانگی ئاب، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتی، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاو بەڕێوەبچێت.
 
پێشتر نەبیل سەفار بە رووداوی گوتبوو، کۆنگرەکە یەک رۆژ دەخایێنێت، بە چاودێری رێکخراوی یونسکۆ و بە بەشداری چەندین رێکخراوی جیهانی. گوتبووشی ئەوان بانگهێشتنامەیان بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ناردووە.
 
لەبارەی ئامانجی کۆنگرەکە نەبیل سەفار رایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا ئاڵنگارییەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق تاوتوێ دەکرێت، لەگەڵ دیاریکردنی کاری لەپێشینەی داڕشتنی نەخشەرێگەیەکی تەواوکاری لەبارەی ئاو. ئەمە وێڕای تاوتوێکردنی بابەتی ئاوەڕۆ و ستراتیژیەتی دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆ پێویستییە هەنووکییەکان و داهاتوو. 
 
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاندووە، "بەبیابانبوون مەترسی لەسەر 40٪ـی وڵاتەکەمان دروستکردووە." 
 
"تاوەکو ساڵی 2050 بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە یەک پلەی سیلیزی و کەمبوونەوەی بارانبارین بەڕێژەی 10٪، دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی سازگار بەڕێژەی 20٪ و، بەو هۆیەشەوە نزیکەی یەک لەسەر سێی زەویی بەراو لە عێراق ئاوی پێناگات"، ئەمە بەپێی راپۆرتێکی بانکی جیهانی لەبارەی ئابووریی عێراقە. 
 
جاران عێراق بە سەبەتەی خۆراکی ناوچەکە دادەنرا، بەڵام بەگوێرەی ئامارەکانی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەنێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022، عێراق 3.7 ملیۆن تۆن خۆراکی هاوردە کردووە، هۆکاری سەرەکیی ئەمەش بۆ خراپیی کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی عێراق دەڵێت، باران 30٪ـی ئاوی وڵات دابین دەکات و نزیکەی 70٪ـی سەرچاوەی ئاوی عێراقیش لەسەر رووبارەکانە کە سەرچاوەکەی تورکیا و ئێرانن، ئەوانیش ئاویان گرتووەتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەیەکى سیاسی لە سووریا بونیاد بنرێت کە بەرهەمى گەلى سووریا بێت؛ "رێکخراوى داعش لە سووریا گەشەى کردووە و چەکى نوێی دەست کەوتووە."