عێراق
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە سەردانەکەی بۆ تاران، رۆژی شەممە، داوای لە ئێران کرد ئاوی عێراق لەبەرچاوبگرێت.
عێراق لە رابردوودا ئێرانی بە دروستکردنی بەنداو و گرتنەوەی رووبارەکان تۆمەتبارکردووە، لە کاتێکدا ئێران دەڵێت، عێراق سەرچاوە ئاوییەکان خراپ بەڕێوەدەبات و زیانی بە ژینگە گەیاندووە.
لەتیف رەشید گوتی: "پێویستە بەشە ئاوی عێراق لەبەرچاوبگیرێت، بە تایبەتی چونکە رووبارە سەرەکییەکان کە دەڕژێنە نێو دیجلە و شەتولعەرەب، سەرچاوەکەیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن."
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری عێراق دانی بە رەوایەتیی مافەکانی ئاوی عێراق دانا، ئەگەرچی جەختی لە مافی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاوی شەتوڵعەرەب کردەوە.
ئاستی ئاوی رووبارەکان لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو 40٪ دابەزیوە، لە کاتێکدا ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە سەر دیجلە و فورات، عێراق، تورکیا، سووریا و ئێران، بەکارهێنانی ئاوەکەیان زیادکردووە.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواشەوە و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئاستی ئاوەکە زیاتر دابەزێت.
عێراق و تورکیا کە هەردووکیان دوو بەکاربەری گەورەی ئاون، دان بەوەدا دەنێن کە پێویستە هاوئاهەنگ بن بۆ ئەوەی رووبارەکان بپارێزن کە نزیکەی 60 ملیۆن کەس پشتیان پێ دەبەستن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ