لە نەینەوا کچێک دواى '30 ساڵ لە فرۆشتنى' دەگەڕێندرێتەوە بۆ خێزانەکەى

29-03-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
کچێک لە نەینەوا دەگەڕێندرێتەوە بۆ خێزانەکەى، کە بەر لە 30 ساڵ و لە تەمەنى سێ ساڵاندا لەلایەن باوکییەوە "فرۆشرابوو".
 
رۆژی 29ـى ئادارى 2023، پۆلیسی کۆمەڵگەیی نەینەوا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، کچێکى گەڕاندووەتەوە بۆ خێزانەکەى لە پاش "30 ساڵ لە فرۆشتنى لەلایەن باوکییەوە بە خێزانێکى دیکە، بەرامبەر بڕێک پارە."
 
کچەکە ئەو کاتەی لەلایەن باوکییەوە فرۆشراوە، تەمەنی تەنیا سێ ساڵان بووە.
 
گەڕاندنەوى ئەو کچە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەدواى ئەوە بووە کە ئەو کچە بانگەوازێکى کردووە بۆ ئەوەى ناسنامەى بارى کەسێتى بۆ دەربهێندرێت و دواتر بەدواى بەڵگەنامەى خێزانەکەیدا گەڕاون و دوای دۆزینەوەیان، رادەستى خێزانەکەیان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە