رووداو دیجیتاڵ
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی فالح فەییاز لە پۆستی سەرۆکایەتیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هیچ کۆبوونەوەیەک لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە نەکراوە بۆئەوەی بڕیار لەبارەی پۆستەکەی فالح فەییاز بدەن.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر دەڵێت، کەواتە ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی فالح فەییاز لە پۆستەکەی دەکەن، دوورن لە راستییەوە.
دوێنێ بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەییازیان داوە.
چەند زانیارییەک لەبارەی فالح فەییاز:
- ساڵی 1956 لە بەغدا لەدایکبووە
- ساڵی 1977 لە زانکۆی موسڵ خوێندنی تەواو کردووە
- سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە
- دامەزرێنەری بزووتنەوەی عەتایە
- پێشتر راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانی بووە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ