کچەکەی سەدام حوسێن پیرۆزبایی لە ئوردن دەکات

29-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رەغەد کچی سەدام حوسێن، سەرۆککۆماری لەسێدارەدراوی پێشووتری عێراق، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوردن کرد بەبۆنەی بردنەوەی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە جامی پاڵەوانێتیی ئاسیا.
 
رەغەد سەدام حوسێن، کە ئێستا لە ئوردن نیشتەجێیە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بە ئوردن بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ، نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئوردنی دۆست دەکەم و بەختێکی باشتر بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیمان، کە یارییەکی باش و نایابی کرد".
 
رەغەد لە پۆستەکەیدا باسی هەڵوێستی خۆی لەسەر عەلی رەزا فوغانی، ئەو نێوبژیوانە ئوسترالییە بە رەچەڵەک ئێرانییەی دەکات، کە نێوبژیوانی یارییەکەی ئەمڕۆی عێراق و ئوردن بوو و دەڵێت، "سەرباری تێبینیی زۆر لەسەر ئەدای نێوبژیوانە ئێرانییەکە، ئومێدی سەرکەوتن بۆ هەموو هەڵبژاردەکانی عەرەبی دەخوازم و ئومێد دەکەم نازناوی پاڵەوانی جامی ئاسیا عەرەب بێت".
 
لە یارییەکی بەهێزی قۆناخی 16ی جامی ئاسیادا، عێراق و ئوردن لەسەر یاریگەی خەلیفەی نێودەوڵەتی لە قەتەر رووبەڕووی یەکدی بوونەوە.
 
لە یارییەکەدا، عێراق پێچەوانەی پێشبینییەکان بەشێوەیەکی دراماتیکی لە جامی ئاسیا دەرکرا.
 
رەغەدی تەمەن 56 ساڵ، کچە گەورەى سەدام حوسێنە، لە ساڵى 2003 بەر لە رووخانى دەسەڵاتى حیزبى بەعس لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانى خێزانەکەى چووە ئوردن و لەو کاتەوە لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
 
لە ساڵى 2021، چەند جارێک رەغەد لە کەناڵەکانى راگەیاندن دەرکەوتووە و رەخنەى لە سیستمى ئێستاى دەسەڵاتى سیاسی عێراق گرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت