بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی دیالە کران

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگای دیالە کران. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی ئەو پارێزگایە دەڵێت، هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
 
فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەیانی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ هەینی زیاتر لە 40 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەکانی دیالە و چارەسەریان وەرگرت. 
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی دیالە رەتیکردەوە، هیچ کەسێک بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدابێت و گوتیشی: "سەرجەم هاووڵاتییان کە زۆبەیان کەسانی بەتەمەن بوون نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە" .
 
پێنجشەممەی رابردوو، دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دا کە بای باشوور و رۆژهەڵات لە عێراق خێراییەکەی زیاد دەکات، ئەوەش خۆڵبارین لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دیالە،بەغدا، سەلاحەدین، واست و دیوانییە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە