رەیان کلدانی هەر چوار کورسییەکەی کۆتای کریستیانی بردەوە

28-12-2023
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە، لیستی بابلیونی رەیان کلدانی، هەر چوار کورسییەکەی کۆتای کریستیانەکانی بردووەتەوە.
 
شەوی 28-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکان، لەو چوار پارێزگایەی کۆتای کریستیانیان هەبوو، بەربژێرەکانی لیستی بابلیون بە سەرۆکایەتی رەیان کلدانی دەرچوون. 
 
لە بەسرە نازم غانم عەزیز حەننا ساکۆ، کە بەربژێری بزووتنەوەی بابلیون بووە و تەنیا 67 دەنگی هێناوە، کورسی کۆتای کریستیانی بەدەستهێناوە. بزووتنەوەی بابلیون لەو پارێزگایە تەنیا 987 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
لە نەینەوا بەربژێری بزووتنەوەی بابلیون، رەبیع یوسف سوران، بە بەدەستهێنانی 287 دەنگ کورسیی کۆتای کریستیانی بەدەستهێناوە. بزووتنەوەکەش لەو پارێزگایە 6195 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
لە کەرکووک ئینجیل زیا بەرواری، بەربژێری بزووتنەوەی بابلیون بە بەدەستهێنانی 209  دەنگ، کورسیی کۆتای کریستیانی بردووەتەوە. هەروەها 1737 کەس دەنگیان بە لیستی بابلیون داوە.
 
فائیز سەباح سەبعان عەبووش، بەربژێری بزووتنەوەی بابلیون لە بەغدا، کە تەنیا 174 کەس دەنگیان پێداوە، کورسیی کۆتای کریستیانی پارێزگاکەی بردووەتەوە، کۆی گشتی دەنگەکانی بزووتنەوەکە لە بەغدا 3522 دەنگی دەنگ بووە.
 
بەپێی ئەنجامەکان بە هەر چوار بەربژێرەکەی بزووتنەوەی بابلیون 737 دەنگیان بەدەستهێناوە. بزووتنەوەکەش لە هەر چوار پارێزگاکە 12 هەزار و 441 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن و فەرماندەی گرووپێکی کریستیانی نێو حەشدی شەعبییە، لە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش لە ساڵی 2021 بزووتنەوەکەی لە کۆی پێنچ کورسیی کۆتای کریستیانەکان، چوار کورسی بەدەستهێنا.
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.