رووداو دیجیتاڵ
هەفتەى داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ فڕۆکەخانەکانى لوبنان دەستپێدەکەنەوە کە زیاتر لە دوو مانگە راگیراون.
28ى تشرینى دووەمى 2024، مەیسەم سافى، گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: هەفتەى داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ لوبنان دەستپێدەکەنەوە.
لە 27ى ئەیلوولى 2024ـەوە گەشتى فڕۆکە لە عێراقەوە بۆ بەیرووتى پایتەختى لوبنان راگیران بە هۆى خراپى دۆخى ئەمنى ئەو وڵاتە، کە لە جەنگدا بوو لەگەڵ ئیسرائیل.
مەیسەم سافى گوتیشى: "وەزیرى گواستنەوە لایەنە پەیوەندارەکانى راسپاردووە بۆ پەیوەندىکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى بۆ دەستپێکردنەوەى ئەو گەشتانە و دواتر ئەوە روون دەبێتەوە کە هەفتانە چەند گەشت دەکرێت".
27ى تشرینى دووەمى 2024، رێککەوتنى ئاگربەستى نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە فەرمى کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ