ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق بۆ رووداو: لە 2022دا زیاتر لە 11 هەزار کەس بە شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە

28-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لە ساڵی 2022 نزیکەی 39 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق تۆمار کراون، هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە 11 هەزار تووشبووی شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە.
 
لە ساڵی 2022دا 39068 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق تۆمارکراون، 11421 گیانیان لەدەستداوە، کە 774یان لە باشووری کوردستانن، زۆرترین مردن لە بەغدا بوو.
 
دکتۆر سورا یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، رۆژی دووشەممە 28-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 2022دا، 39 هەزار و 68 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون، کە 7720یان لە باشووری کوردستان بوون.
 
تووشبووانی شێرپەنجەم بەگوێرەی پارێزگاکان:
 
نەجەف: 2018
سلێمانی: 2909
هەولێر: 2456
کەربەلا: 1510
بەغدا: 9323
بەسرە: 3199
دیوانییە: 1290
دیالە: 1622
واست: 1342
دهۆک: 1222
بابل: 1851
میسان: 988
موسەننا؛ 716 
سەلاحەدین: 1261
ئەنبار: 1349
زیقار: 1562
کەرکووک: 1133
نەینەوا: 2629
نەزانراو؛ 679
 
دکتۆر سورا یاسین، باسی جۆرە باوەکانی شێرپەنجەی، لەنێو پیاوان کرد و ئاماژەی کرد، یەکەم سییەکان، دووەم قۆڵۆن، سێیەم پرۆستات، چوارەم بۆریی میز، پێنجەم مێشک و دەمارەکان، شەشەم خوێن، حەوتەم پێست، هەشتەم قوڕگ، نۆیەم گورچیلە و دەیەم گەدەیە.
 
سەبارەت بە ژنانیش، دکتۆر سورا یاسین گوتی، یەکەم مەمک، دووەم قوڕگ، سێیەم قۆلۆن، چوارەم مێشک و دەمار، پێنجەم منداڵدان، شەشەم سییەکان، حەوتەم خوێن و هەشتەم پێستە.
 
لەبارەی گیانلەدەستدان، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد "لە ساڵی 2022، بەهۆی شێرپەنجە 11421 کەس گیانیان لە عێراق لەدەستداوە".
 
گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە بەپێی پارێزگاکان:
 
بەغدا: 3114 
بەسرە :1029
نەینەوا: 989
زیقار: 740
دیالە: 703
نەجەف: 696
بابل: 652
کەربەلا: 536
واست: 523
موسەننا: 412
سەلاحەدین: 396
دیوانییە: 376
سلێمانی: 342
موسەننا: 308
دهۆک: 232 
کەرکووک: 195
ئەنبار: 157
هەولێر: 5
نەزانراو: 16
 
774 گیانلەدەستدان لە باشووری کوردستان تۆمارکراون، پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک دەگرێتەوە. ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق گوتی، ئەو ئامارانەی هەرێمی کوردستان کە لەلای ئەنجوومەنەکەیانە "زۆر ورد نییە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.