رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ناوچەکەدا لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت و ژینگەی لەبار بۆ جموجووڵی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، لە نیویۆرک بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ناوچەکەدا لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت، لە سەرووی هەموویانەوە ژینگەیەکی لەبار بۆ "رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت تاوەکو دەست بە جموجووڵی تیرۆریستییان بکەنەوە."
شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد، بەڵام لە 23ی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتر بوونەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هەر لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون و زۆربەیان سڤیلن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ