رووداو دیجیتاڵ
دەزگا ئەمنییەکانى عێراق باوک و کوڕێکیان بە تۆمەتى کوشتنى پارێزەرەکەی بەغدا دەستگیرکرد. گوتەبێژى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق دەڵێت "پارێزەرەکە پێشتر بەرگریکارى خێزانى بکوژەکان بووە لە دۆسیەیەکدا."
دەستگیرکردنى ئەو دوو کەسە (چوارشەممە، 28ـی ئاب) لەلایەن دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراقەوە بڵاوکرایەوە.
ئەو دەزگایە ئاماژەى بەوە داوە، دواى دیاریکردنى بکوژى پارێزەرەکە و ئۆتۆمبێلەکەى پێیان بووە، بەدواداچوونیان کردووە و توانیویانە 'بکوژى سەرەکى' لەگەڵ کوڕەکەیدا دەستگیر بکەن، هەروەها ئەو چەکەشیان پێ گیراوە کە پارێزەرەکەیان پێ کوشتووە.
بەیانیی 27ـی ئاب، هێزە ئەمنییەکان تەرمى پارێزەر ئەحمەد ئەسەدییان لە نووسینگەکەى خۆى لە بەغدا بە کوژراوى دەرهێنا، کە لە رۆژى پێشترەوە پەیوەندى بە کەسوکارییەوە نەمابوو.
عەلى فاتیمى، گوتەبێژى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: پێشتر ناکۆکى لەنێوان ئەو پارێزەرە و خێزانى بکوژەکان دروست بووە کە لە دۆسەیەیەکدا لە دادگە بەرگریکاریان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ