وردەکاریی کوشتنی کوڕێکی 14 ساڵ بەدەستی برایەکی لە دیالە

29-08-2023
هونەر حەمید
وێنەی ئەو گەنجەی کە کوژراوە
وێنەی ئەو گەنجەی کە کوژراوە
A+ A-
 
رووداو - دیالە

رۆژی 28ی ئاب لە شارۆچکەی بوهروزی پارێزگای دیالە برایەک لە دووکانێکدا برایەکی خۆی کوشت؛ خەڵکی گەڕەکەکە بەشێکیان لەکاتی رووداوەکەدا لەوێ بوون و هێشتا شۆکی رووداوەکە بەری نەداون.
 
شایەتحاڵێک دەڵێت، "ئەو کوڕە لای دایکی بوو. ئەو برایەشی کە لە خۆی گەورەترە لای باوکی بوو. نازانم رووداوەکە چۆن روویدا. لێرەوە هات و چووە ژوورەوە، کە چووە ژوورەوە کەس نەیتوانی رێگریی لێبکات، چونکە ئەوە برایەتی. چووە ژوورەوە و کوشتی."
 
ئەسیر محەممەد، تەمەن 14 ساڵ لە دووکانی نێرگەلە و جگەرە فرۆشتن، شاگرد بوو، لەلایەن براکەیەوە کە تەمەنی 24 ساڵە کوژرا؛ لەدوای رووداوەکەش بە کاژێرێک، براکەی دەستگیرکرا.
 
دراوسێ دووکانەکانی دەڵێن، ئەسیر کوڕێکی هیمن و لەسەرخۆ بوو. محەممەد عەلی، یەکێک لە دراوسێ دووکانەکانی ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ کێشەیەکی نەبوو، ناخۆشیی لەگەڵ کەسدا نەبووە. دەچووە سەر کار و دەگەڕایەوە. نازانم ئەوە چۆن روویدا."
 
عەقید هەیسەم شمەرى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و باوک و دایکی ئەسیر لەیەک جیابوونەتەوە و، ئەسیر لای دایکی و براکەشی لای باوکی ژیاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا

پارێزگاری نەینەوا هێشتا فەرمانی دامەزراندنی بۆ بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکان دەرنەکردووە

وێڕای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بەڵام عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا هێشتا فەرمانی دامەزراندنی بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی دەرنەکردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، پارێزگار چاوەڕێی گەیشتنی نووسراوی دادگەی باڵای فیدراڵی دەکات.