دوو فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدی شەعبی تێکەڵ دەکرێن و بارەگاکەیان لە کەرکووک دەبێت

28-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەى حەشدى شەعبی دوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى ئەو دەستەیە تێکەڵ دەکات کە هەندێک لە ئەرکەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانە و بارەگاکەیان لە کەرکووک دەبێت.
 
فەرمانى یەکخستنى ئەو دوو فەرماندەییە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ى تەممووز لەلایەن فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی دەرکراوە. 
 
ئەو دوو فەرمادەییەى ئۆپەراسیۆنەکان بریتین لە لە محیوەرى باکوور، کەرکووک و رۆژهەڵاتى دیجلە. سنوورى ئەرکیان لە هەر سێ پارێزگاکانى دیالە، کەرکووک و سەلاحەدینە و چەند ناوچەیەکى کوردستانى وەک خورماتوو و حەمرین دەگرێتەوە. 
 
کاوە شێخانى، راوێژکارى پارێزگارى سەلاحەدین بۆ کاروبارى ئەمنى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو دوو فەرماندەییەی حەشدی شەعبی دواى یەکخستنیان بارەگاکەیان لە کەرکووک دەبێت کە پێشتر هەردووکیان بارەگاى جیاوازیان لەو شارە هەبووە."
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکووک و رۆژهەڵاتى دیجلە، سنوورى رۆژهەڵاتى ئەو پارێزگایە و ناوچەى حەمرینى گرتووەتەوە، ئەرکى فەرماندەیی میحوەرى باکوور لە ناحیەى عەلەم لە سەلاحەدین تاوەکو قەزاى خورماتووە. 
 
کاوە شێخانى گوتى: "هۆکارى یەکخستنەکە ئەوەیەوە هەردوولا چەند فەوجێکیان لە خورماتوو هەبووە و کاریان تێکەڵ بووە".
 
بە گوێرەى بڕیارەکە، ناوى فەرماندەییە تێکەڵ کراوەکە (فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى باکوور و میحوەرى رۆژهەڵاتى دیجلە) دەبێت. حەمید سەهلانى، دەکرێتە فەرماندەی و یەلماز شەهباز، دەبێتە جێگرى.
 

 

 

 
   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە عێراقییە گەڕاوەکان لەنێو پاسێکی گواستنەوە

96 هاووڵاتیى عێراقیی نیشتەجێی سووریا لە ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕانەوە

دووەم کاروانى هاووڵاتییانى عێراقى لە سووریا لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە کە 96 کەس بوون. گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت: "بەر لەوەى دەربازى ئەو خاڵە سنوورییە بن، وردبینى ئەمنییان بۆ کراوە."