بکوژی مام و پووری موقتەدا سەدر دەستگیرکرا

28-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بنەماڵەی سەدر لە بایەخی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی رژێمی سەدام حوسێن کە بە کوشتنی محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی تۆمەتبارە، کەمدەکەنەوە و دەڵێن تاوانباری سەرەکی سەدام حوسێن بووە. 
 
چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستگیرکردنی سەعدوون سەبری، کە بە "عەمید نەزار" دەناسرێت لە عێراق، کە یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی حیزبی بەعس و رژێمی سەدام حوسێن بڵاوبووەتەوە.
 
سەعدوون سەبری، بەرپرسی هۆبەی پێنج بووە لە دەزگای هەواڵگریی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەدام حوسێن، ئەو هۆبەیە تایبەت بووە بە لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی.
 
سەبری بە بکوژی سەرەکیی محەممەد باقر سەدر، مامی موقتەدا سەدر و خوشکەکەی "بنتولهولدا" تۆمەتبارە. ئەو کە لە نێوان ئوردن، ئیمارات و عێراق هاتووچۆی کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان لەو ماوەیەدا بۆ هەندێک مامەڵە گەڕاوەتەوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە و رادەستی عێراق کراوەتەوە.
 
محەممەد جەعفەر سەدر، کوڕی محەممەد باقر سەدر کە بە "شەهیدی یەکەم" دەناسرێت، لە ئێکس نووسیویەتی: "تاوانباری یەکەم لە رشتنی خوێنی شەهید سەدری یەکەم و خوشکە عەلەوییەکەی سەدامی تاوانبارە و ئەو چەقۆیەی لە تاوانەکەیدا بەکاریهێناوە گرنگ نییە."
 
دەشڵێت: "خراپەکار دانپێدانانی لێوەرناگیرێت، ئەو تۆمەتبارە بە درۆکردن یان هاندەرییەتی، ئامانجیشی لە قسەکانی بێبەریکردنی گەورەکەیەتی کە تاوانباری راستەقینەیە."
 
محەممەد ساڵح عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر دەناسرێت، ئەو بڵاوکراوەیەی محەممەد جەعفەر سەدری بڵاوکردەوە، وەک جەختکردنەوەیک لە ناسنامەی بکوژەکە.
 
بەپێی بەشێک لە میدیاکانی عێراق، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبار دانی بە کوشتنی محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەیدا ناوە و گوتوویەتی بە هاوبەشی لەگەڵ چەند ئەندامێکی هۆبەی پێنج کارەکەیان کردووە.
 
محەممەد باقر سەدر کە دەکاتە خەزووری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرە سەرەکییەکانی پارتی دەعوەی ئیسلامی، مەرجەعێکی ئایینی و بیرمەندێکی شیعەی عێراقی بوو. لە 9ـی نیسانی 1980 بەتۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران دەستگیرکرا و دواتر لەگەڵ خوشکەکەی هەر لەنێو بارەگای هۆبەی پێنج کوژران.
 
سەعدوون سەبری، کە ناسناوە ئەمنییەکەی "عەمید نەزارە"، تاوەکو ساڵی 1986 بەڕێوەبەری هۆبەی پێنج بووە، دواتر بووەتە بەڕێوەبەری ئاسایشی بەسرە تاوەکو 1990 و پاشان تاوەکو شوباتی 1991 بووەتە بەڕێوەبەری ئاسایشی کوێت. پاشان کراوەتە بەرپرسی ئاسایشی ئابووری.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت