گالەری

28-06-2024
21 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران بەڕێوەدەچێت و چوار بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە رکابەری دەکەن. لە بەشێکی زۆر لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش سندووقی دەنگدان دانراوە تاوەکو ئەوانەی هەڵگری وڵاتینامەی ئێرانن دەنگ بدەن. 
 
هەر یەکە لە سەعید جەلیلی، محەممەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەممەدی کە بەربژێری نەریتخوازەکانن و مەسعوود پزیشکیانیش، کە تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکانە رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆککۆماری داهاتوو. بە گوێرەی راپرسییەکان، بەربژێرەکەی ریفۆرمخوازان چانسی دەرچوونی زیاترە.
 
وێنەکان لە بەغدا، کەلار، هەولێر و سۆران لەلایەن تیمی پەیامنێرانی رووداوەوە گیراون.