لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان تێستی سەرژمێری دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، رۆژی 31ـی ئەم مانگە تێستی سەرژمێریی دانیشتووان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستپێدەکات و سبەی وردەکاریی زیاتر رادەگەیەنن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی ئەم ساڵ سەرژمێری گشتی بکرێت.
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامادەکاریمان بۆ ئەنجامدانی تێستی سەرژمێریی دانیشتووان کردووە و لە چەند ناوچەیەکیش تاقیکردنەوەی پێشوەختە کراوە و هەموو کارەکان بە هاوئاهەنگی بەڕێوەدەچن."
عەبدولزەهرە هینداوی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی سەرژمێریی گشتی لە عێراق، بە چەند کاروانێک ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە دەگەن.
بڕیارە رۆژی هەینی، 31ـی ئەم مانگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تێستی سەرژمێری گشتی بکرێت. بەپێی وەزارەتی پلاندنان، تێستی سەرژمێری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەم گوند و ناحیە و شوێنانە دەکرێت:
- پارێزگای هەولێر:
- قەزای هەولێر-ناحیەی بەحرکە
- گوندی جەژنیکان
- پارێزگای سلێمانی:
- قەزای سلێمانی-بەکرەجۆ
- گوندەکانی قوڵقوڵە، کارێزکڵاو، داربەڕوو، پیرکە، هەزار مێرد، دێ کۆن و چاڵگە
- پارێزگای دهۆک:
- قەزای سیمێل
- گوندەکانی سەر کانی، هاوریزک، گرێ گەورێ و دوڵب.
- پارێزگای کەرکووک:
-قەزای کەرکووک- سەنتەری قەزای کەرکووک
- گوندی گورگەچاڵ
- پارێزگای نەینەوا:
- قەزای موسڵ- سەنتەری قەزای موسڵ
- گوندەکانی موالی، مەساید
- پارێزگای بەغدا:
- قەزای مەحموودییە-ناحیەی رەشید
- گوندەکانی عەبدولحەسەن، حلیجە، خەزرەج
- پاریزگای کەربەلا :
- قەزای حوڕ-سەنتەری قەزا
- گوندی کازی
- پارێزگای موسەننا:
- قەزای سەماوە
- گوندی بەلدە
- پارێزگای نەجەف:
- قەزای کوفە
- گوندەکانی زەرگە، کریزان، ئومد جەلەی باکوور، کریزان، حەواتم، ئوم مەنینە
- پارێزگای دیوانییە:
- قەزای دیوانییە
- گوندی بوجاسم
- پارێزگاری دیالە:
- قەزای بەعقوبە-بوهرز
- گوندەکانی ئەبو فەیاز 1 و ئەبو فەیاز 2
- پارێزگای میسان:
- قەزای عەمارە
- گوندەکانی دۆنمات، حەسەن کزیر، سەید جەواد، کەریم سالم رەفیع، فاخر تاهیر سدێرە
- پاریزگای ئەنبار:
- قەزای رومادی
- گوندی ئەبو ریشە
- پارێزگای بەسرە:
- قەزای شەتولعەرەب
- گوندەکانی ساڵحییە و زرێرجی
- پارێزگای واست:
- قەزای کوت
- گوندەی زەهەب ئەبیەز
- پارێزگای بابل:
- قەزای حلە
- گوندی عەتایج
- پارێزگای زیقار:
- قەزای سوق شیوخ-فەزلییە
- گوندەکانی ئال وەشاح، کوت ئەبو عەجلە و نغمیس
- پارێزگای سەڵاحەدین:
- قەزای تکریت
- گوندەکانی شەهید حەمادە ئەحمەد، شەهامە و سافیە
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە 20ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ سەرژمێریی گشتی دانیشتووان بکات کە یەکێکە لە دیارترین پێداویستییەکانی ژیانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی.
لە ساڵی 2009ـوە حکومەتی عێراق بەنیازە سەرژمێری بکات، بەڵام رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان بەردەوام رێگر بووە لێی.
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2030ـدا دەگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.