مەشهەدانی داوای ژماردنەوەی دەنگی بەربژێرەکانی سەرۆکی پەرلەمان دەکات

28-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەحموود مەشهەدانی، بەربژێر بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەنگدانی رۆژی 18ـی ئەم مانگەی پەرلەمان دەکات و دەڵێت، دەنگی پووچەڵ هەبوون، بەڵام بە دروست هەژمارکراون.
 
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان رۆژی شەممەی ئەم مانگە کرا. مەحموود مەشهەدانی، پەرلەمانتار و یەکێک لە دوو بەربژێرە سەرەکییەکە بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
 
مەشهەدانی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کردووە، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
 
لە داواکارییەکەیدا دەڵێت "بەپێی زانیارییەکانمان، ژمارەی کاخەزەکانی دەنگدان کە پووچەڵ بوون و بە هەڵە ژمێردراون و ژمارەی دەنگە پووچەڵەکانیش زیاترە لەوەی راگەیێیندراوە، داواتان لێدەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن پێکبهێنن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ژمارەی دەنگە راستەقینەکان، کاخەزە پووچەڵەکان و ئەوانەی سڕینەوە و هێڵیان پێدا هاتووە و بە دروست هەژمارکراون، ئەوەش بە مەبەستی زانینی دەنگە راستەقینەکان." 
 
کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار کرا و هیچیەک لە بەربژێرەکان، نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.
 
بەر لەوەی دەنگدان دەستپێبکات، تەڵال زەوبەعی کشایەوە و داوای کرد دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی بدرێت.
 
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا، مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بردەوە و عامر عەبدولجەبار تەنیا سێ دەنگی بەدەستهێنا؛ هاوکات 13 پەرلەمانتاریش فۆرمەکەیان بە بەتاڵی خستە نێو سندووقەوە.
 
لە 14ـی تشرینى دووەمی ساڵى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بە بڕیارێک متمانەی ئەندامیێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەو کاتەی پەرلەمانی عێراقی وەرگرتەوە و لەوکاتەوە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت