ئەمریکا لە وەڵامی سەدردا بۆ رووداو: پابەندین بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدر بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایدەگەیێنێت، "ئێمە پەیوەندییە فراوانەکەمان لەگەڵ عێراق بە بەهادار دادەنێین و پابەندین بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق."
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری دیار کوردە، پەیامنێری رووداو لە واشنتن گوتی، ئاگاداری قسەکانی موقتەدا سەدرە، بەڵام ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەکاردەهێنن "بۆ ئەوەی دەرفەتەکان بۆ هەموو عێراقییەکان فراوان بکەین و پاڵپشتی لە سەقامگری ئەمنیەتی عێراق و سەروەریی عێراق بکەین."
ئەمڕۆ (سێشەممە) موقتەدا سەدر لە راگەیێندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دژایەتیی خۆی بۆ رەفتارەکانی لە غەززە و هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل نیشاندا، لەو چوارچێوەیەشدا داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق کرد.
سەدر گوتیشی، "ئەوەی بەنی سەهیۆن لە پاکتاوی رەگەزی و جینۆساید و بۆردوومانکردنی کەمپەکانی رەفەح دەیکەن، شێوازێکی روونە لە دژایەتیکردنی سەرجەم ئایینە ئاسمانییەکانی ئیسلام، مەسیحی و یەهودی."
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، کە ماوەیەکە لە رێگەی پێشاندانی هەندێک هەڵوێستی سیاسیی و ئایینی، دەیەوێت دوای زیاتر لە ساڵێک بێدەنگی، بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسی، گوتیشی "بەنی سەهیۆن بریتییە لە تیرۆریستانی خراپەکار دژی ئاسمان و ئایینەکان، بەوپەڕی لووتبەرزییەوە خوێنی سەرجەم ئایینەکان دەڕێژن."

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی تایبەت بە عێراق کە میلەر قسەی لەبارەوە کرد، هێرشکردنە سەر براندە ئەمریکییەکان بوو لە بەغدا، لەنێویاندا کەی ئێف سی.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان چاودێریی رووداوی هێرشکردنە سەر رێستۆڕانتی کەی ئێف سی لە بەغدا دەکەن.
هەروەها باسی لەوە کرد، "بەڕوونی سەرکۆنەی کردە پێشێلکارییەکان دەکەین، هەروەها پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی بەرپرسانی عێراق دەکەین کە رایانگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن، هەروەها دەمانەوێت ببینین کە بەتەواوەتی ئەوە دەکەن."
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، رێستۆرانتی کەی ئێف سی (KFC) لە شاری بەغدا بە نارنجۆک هێرشی کرایە سەر.
دوای رووداوەکەش، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستگیر کراون.
(کەی ئێف سی- KFC) زنجیرە خواردنگەیەکی ئەمریکی تایبەت بە خواردنی خێرایە و نووسینگەی سەرەکی لە کێنتاکی ئەمریکایە، بە دووەم گەورەترین زنجیرە رێستۆرانتەکانی خواردنی خێرا لەدوای میکدۆناڵدز دادەنرێت.

دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ ماتیۆ میڵەر:
رووداو: سوپاس مات، پرسیار لەسەر کاردانەوەکان لەبارەی شەڕی غەززە دەکەم، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە راگەیێندراوێکیدا گوتی، ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات، بەهۆی پشتیوانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەمریکایاە، بۆیە داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دابخات و باڵیۆزی ئەمریکاش لە عێراق دەربکات، هیچ نیگەرانی و کاردانەوەکتان بۆ ئەم قسانە هەیە؟
ماتیۆ میڵەر: من تەنیا دەڵێم کە ئێمە پەیوەندییە فراوانەکەمان و پەیوەندییە فراوانە ستراتیژییەکەمان لەگەڵ عێراق بە بەها دادەنێین و پابەندین بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی دەرفەتەکان بۆ هەموو عێراقییەکان فراوان بکەین و پاڵپشتی لە سەقامگری ئەمنیەتی عێراق و سەروەریی عێراق بکەین.
رووداو: ئەی کاردانەوەی ئێوە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر براندەکانی ئەمریکا لە عێراق چییە، کە هێرشکرایە سەر کەی ئێف سی و چەند هێرشێک کران کە پۆلیسی عێراقی گوماندەکات ئەمە وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کرابن؟
ماتیۆ میڵەر: ئێمە چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکەین و بەڕوونی سەرکۆنەی پێشێلکارییەکان دەکەین، هەروەها ئێمە پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی بەرپرسانی عێراق دەکەین، کە رایانگەیاند لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن، هەروەها دەمانەوێت ببینین کە بەتەواوەتی ئەوە دەکەن.