عێراق

کۆبوونەوەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سەلام لە بەغدا
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 28ی نیسان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆککۆماری عێراق كۆبووه‌وه و رایگەیاند، هەولێر ئامادەی چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور. هەروەها لەبارەی هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەردوولا هێرشەکەیان بە "دەستدرێژی بۆسەر سەروەریی و هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی وڵات" ناوبرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د. له‌تيف ره‌شيد، سەرۆککۆماری عێراق دۆخى گشتيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، بره‌ودان به پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى، پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به‌پێى ده‌ستوور و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، تاوتوێ كرا.
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان کردووەتەوە و باسيان له سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ بۆ ئه‌مريكا و سه‌ردانى سەرۆککۆماری توركيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان عێراق له‌گه‌ڵ ئەمریکا و توركيا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، له‌گه‌ڵ هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
لەو کۆبوونەوەدا نێچيرڤان بارزانى، دووپاتى کردووەتەوە، "هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيه‌تى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له سه‌روويانه‌وه ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌يوه‌ندييان به دۆخى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييانه‌وه هه‌يه." هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سەرۆککۆماری عێراق باسى له گرنگيى به‌رده‌واميى ديدار و سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆککۆماری عێراقى فيدراڵ، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى پێرێ شه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆريان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و هێرشه‌كه‌يان به ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، له قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ