نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆبوونەوە

رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووترى عێراقى فيدراڵ لە بەغدا کۆبووەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی 20 کۆبوونەوەی لەگەڵ زۆربەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی شیعە و سوننە لە بەغدا دەبێت.
 
کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانە؛ پرسی بودجە و مووچە، هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندان.
 
لەم مانگەدا ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، رۆژی 06-04-2024 بۆ جاری یەکەم بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد.