روکابی: نێچیرڤان بارزانی گەشبینە لە چارەکردنی پرسە ئاڵۆزەکان

28-04-2024
هێمن عەساف
وائیل روکابی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی.
وائیل روکابی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شرۆڤەکارێکی عێراقی پێیوایە چوونەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکان، مایەی خۆشحاڵی دەستەبژێری سیاسییەکانی شیعەیە بە گشتیی و نووری مالیکی بەتایبەتی. دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "گەشبینە بۆ داهاتووی چارەکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق." 
 
وائیل روکابی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی میوانی بوڵتەنی کاژێر هەشتی تۆڕی میدیایی رووداو بوو. هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا کرد. 
 
وائیل روکابی رایگەیاند، سەردانەکانی نێچێرڤان بارزانی بۆ بەغدا لە ماوەی مانگێکدا و بەشداربوونی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی شیعە و سوننەکان زۆر گرنگە. بەتایبەتیش کۆبوونەوەی لەگەڵ نووری مالیکی.  
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە، 27ـی نیسان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی عێراق و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان، لەنێویدا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، کۆبووەتەوە. 
 
روکابی گوتی، تێڕوانینی نووری مالیکی بۆ ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و بۆ هەرێمی کوردستان و "بۆ بەڕێز مەسعود بارزانیش، تێڕوانینێکە سەرچاوەکەی بۆ مێژوو دەگەڕێتەوە، بۆ پەیوەندییە کۆنەکان و کۆبوونەوەکانیان تەنانەت پێش 2003 دەگەڕێتەوە."
 
دەشڵێت، ئێستاش پەیوەندییەکان بەم سەردانانەی نێچیرڤان بارزانی "بەدڵنیاییەوە تووندوتۆڵی و بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند دەسەلمێنێت. هاوکات ئەمەش دەریدەخات بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باوەڕی بە قووڵایی کوردستانی هەیە کە رەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا. ئەمە تێڕوانینێکی نیشتمانییە و سەرکردەکانی شیعەش بە گشتیی و بەڕێز نووری مالیکیش بەتایبەتی پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەن." 
 
روکابی پێیوایە دووبارەکردنەوەی ئەم سەردانانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە "جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەشبینییەک بۆ داهاتوو هەیە و پرسە هەڵپەسێردراو و ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێم و ناوەند چارە دەکرێن، ئەگەر دیالۆگەکان دەستپێبکەنەوە." 
 
باسی لەوەشکرد کە حکومەت و دەستەبژێری سیاسیی شیعی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی پێکدێنن پابەندی جێبەجێکردنی ئەم یاداشتە سیاسییەن لەسەر بنەمای دڵسۆزیی و پابەندییان بە بەڵێن و گوفتە سیاسییەی داویانە. بۆیە ئەمە یەکێکە لەو کارە زۆر گرنگانەی رێگەخۆش دەکات بۆ چارەکردنی کێشە مووچە و بودجە و هەموارکردنەوەی بودجە و پەسندکردنی یاسای نوێ لەناو پەرلەمانی عێراق. ئەم هەموو چالاکییانە وا دەکەن بیروبۆچوونی هەرێم و ناوەند لەیەکدی نزیک بکەنەوە. 
 
شرۆڤەکارە عێراقییەکە ئەوەشی گوت، سەردانەکەی ئەمجارەی نێچیرڤان بارزانی بۆ راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی "پەیامێکی گرنگی بەدواوەیە کە بایەخی زۆر بە ئاسایشی نیشتمانی دەدات و کوردستان بە بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراق دەناسێنێت." 
 
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ وائیل روکابی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی
 
رووداو: خوێندنەوەی ئێوە بۆ ئەم سەردانەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چییە؟ 
 
روکابی: پێموایە گەشتەکانی بەڕێز نێچێرڤان بارزانی بۆ بەغدا لەماوەی مانگێکدا، کە یەکەمیان بەر لە سەردانی بەڕێز سوودانی بوو بۆ واشنتن. ئەوکات زنجیرەیەک گفتوگۆ و دیالۆگی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کرد. ئەمڕۆش دوای هاتنی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا، بینیمان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گەڕایەوە بەغدا و بەشداربوو لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت. جگە لەم کۆبوونەوە، لەسەر ئاستی دوو قۆڵی زنجیرەکەی کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی شیعە و سوننە هەبوو. بەتایبەتی قسە لەبارەی بەڕێز نووری مالیکی دەکەم. بەدڵنیاییەوە تێڕوانینی بەڕێز نووری مالیکی بۆ ئەم سەردانەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ بەڕێز مەسعود بارزانیش، تێڕوانینێکە سەرچاوەکەی بۆ مێژوو دەگەڕێتەوە، بۆ پەیوەندییە کۆنەکان و کۆبوونەوەکانیان تەنانەت پێش 2003 دەگەڕێتەوە. ئێستاش پەیوەندییەکان بەم سەردانانەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەدڵنیاییەوە توندوتۆڵی و بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند دەسەلمێنێت. هاوکات ئەمەش دەریدەخات بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باوەڕی بە قووڵایی کوردستانی هەیە کە رەگەکەی دەگەڕێتەوە بەغدا. ئەمە تێڕوانینێکی نیشتمانییە و سەرکردەکانی شیعەش بە گشتیی و بەڕێض نووری مالیکیش بەتایبەتی پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەن. بەڕێز نووری مالیکی ئەو کەسایەتییەی هەمیشە بەرگریی لە مافی کورد و هەموو کەیسەکانی پەیوەندیدار بە کورد دەکات، جا سیاسیی بێت یان دارایی و ئەمنی. پێموایە دووبارەکردنەوەی ئەم سەردانانە لەلایەن کەسی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەشبینییەک بۆ داهاتوو هەیە و پرسە هەڵپەسێردراو و ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێم و ناوەند چارە دەکرێن، ئەگەر دیالۆگەکان دەستپێبکەنەوە. 
 
رووداو: چ گۆڕانکارییەک لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق و سەرکردایەتییەکانی شیعە بەرامبەر هەرێمی کوردستان روودەدات لە ئەگەری بەردەوامبوونی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت؟  
 
روکابی: کۆبوونەوەکانی ئەوێ، دوو جۆرن. کۆبوونەوەیەک هەیە لەسەر ئاستی باڵای سەرکردەکان، نهێنین و تایبەتمەندی نهێنی خۆی هەیە کە لەنێوان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرکردە سیاسییەکان دەکرێت. جۆری دووەمی کۆبوونەوەکان کە راشکاو و شەفافن، بینەر بە ئاشکرا دەیانبینێت. شرۆڤەکارانی سیاسی باش دەزانن ئەم جۆرە سەردان و گفتوگۆیانە دەکرێ کێشە ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەبکات. یاداشتێکی سیاسیی هەیە لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەتی ئێستا لەگەڵ دەستەبژێری سیاسیی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێکدەهێنن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی نێو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەیە. حکومەت و دەستەبژێری سیاسیی شیعی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی پێکدێنن پابەندی جێبەجێکردنی ئەم یاداشتە سیاسییەن لەسەر بنەمای دڵسۆزیی و پابەندییان بە بەڵێن و گوفتە سیاسییەی داویانە. بۆیە ئەمە یەکێکە لەو کارە زۆر گرنگانەی رێگەخۆش دەکات بۆ چارەکردنی کێشە مووچە و بودجە و هەموارکردنەوەی بودجە و پەسندکردنی یاسای نوێ لەناو پەرلەمانی عێراق. ئەم هەموو چالاکییانە وا دەکەن بیروبۆچوونی هەرێم و ناوەند لەیەکدی نزیک بکەنەوە. هاوکات سەردانەکەی ئەمجارەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی پەیامێکی گرنگی بەدواوەیە کە بایەخی زۆر بە ئاسایشی نیشتمانی دەدات و کوردستان بە بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراق دەناسێنێت. بەتایبەتیش دوای سەردانی بەڕێز ئەردۆغان و رێککەوتنیان لەگەڵ عێراق لەبابەتی پەکەکە و چەندین پرسی دیکەی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.   
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆن و پەنجەی کەسێک لەکاتی دەنگدان

کۆمیسیۆن: ملیۆنێک دەنگدەر زانیارییان نوێکردووەتەوە و زیاتر لە 70 پارت خۆیان تۆمارکردووە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە؛ زیاتر لە 70 پارتیش خۆیان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە.