نێچیرڤان بارزانی و موحسین مەندەلاوی: هەڵبژاردنی کوردستان بە بەشداریی هەموو لایەنەکان بەڕێوەبچێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 28ـی نیسانی 2024، له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەبارەی دۆخى سياسيى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ياسا پێويسته‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هاوکات، هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵيان "به پێويست زانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يه‌كه و پێكه‌وه گرێدراوه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە، 27ـی نیسان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی عێراق و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان کۆبووەتەوە.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەندەلاوی، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هاوئاهەنگیی لايه‌نه سياسييه‌كان "بۆ مسۆگه‌ريى ماف و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان."
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.