نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم کۆبوونەوە

28-04-2024
نازەنین گۆران
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە، هەر ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو؛ نێچیرڤان بارزانی لە ماڵی عەمار حەکیم لەگەڵیدا کۆبووەوە، بڕیاریشە کاژێر 9:00ـی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 28-04-2024) لەگەڵ د. عەبدوللەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبێتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و چەند سەرکردەیەکی دیکەی عێراقی کۆدەبێتەوە.

 

 
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-04-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، کە نزیکەی کاژێرێکی خایاند. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر. 
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، کە پشکی عەرەبی سوننەیە.
 
 
دوای کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کۆبووەوە. 
 
لەم مانگەا ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، رۆژی 06-04-2024 بۆ جاری یەکەم بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد.
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی 04-04-2024 بە رووداوی گوتبوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت