فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دەگۆڕدرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا گۆڕدرا و فەرماندەی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی کرایە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە.
 
رەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا رۆژی سێشەممە 28-03-2023 هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، لیوا روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبووری بۆ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا راسپێردراوە، لە شوێنی فەریق روکن مەحموود فەلاحی.
 
لیوا روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبووری پێشتر فەرماندەی فیرقەی 14ی سوپای عێراق بووە لە سنووری مەخموور.
 
فەریق روکن مەحموود فەلاحی لە 01-04-2021 پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای وەرگرت لە شوێنی لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی. فەلاحی پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار بوو.