رێڕەوی رێگەی گەشەپێدان لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی نەبووەتەوە

28-01-2025
هەستیار قادر
بەندەری فاو لە بەسرە.
بەندەری فاو لە بەسرە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێڕەوى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان هێشتا لەنێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوى یەکلایی نەبووەتەوە. نەخشەى وردەکارى پڕۆژەکە کە هێڵى ئاسنین و وشکانییە، زیاتر لە 68%ـی تەواو بووە.
 
هێڵەکە بە 11 پارێزگادا تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە شێوازى تێپەڕبوونى بە هەرێمى کوردستان چۆن دەبێت.
 
دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەی رێڕەوی پڕۆژەکە دەڵێت، "بەداخەوە لە رێڕەوی ئەم پڕۆژەیە هیچ راوێژێک بە هەرێمی کوردستان نەکراوە، رێڕەوی پڕۆژەکە بەشوێنێکدا براوە، کە زیاتر نزیکدەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان، بە رۆژئاوای رووباری دیجلەدا رۆشتووە. ناوچەکە دانیشتووانێکی کەمی لێیە و لەڕووی ئابووریشەوە کارگە و بازرگانی گەورەشی لێ نییە. ئەمە وایکردووە ئەم رێڕەوە هەرێمی کوردستان فەرامۆش بکات و بەدڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان هیچ سوودێک لەم پڕۆژانە نابینێت."
 
رێگەى گەشەپێدان هەزار و 200 کیلۆمەتر دەبێت، لە بەندەرى فاو لە بەسرە دەستپێدەکات تاوەکو دەچێتە سنوورى باکووری کوردستان و تورکیا.
 
ناسر ئەسەدى، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى گواستنەوە لەبارەی رێڕەوی رێگەکە باس لەوە دەکات، "هێڵەکە بە ویستى خودا بە دهۆک تێدەپەڕێت و بە درێژایی نزیکەى 11 کیلۆمەتر، هەرێمى کوردستان سوودمەند دەبێت وەک چۆن پارێزگاکانى دیکەى عێراق سوودمەند دەبن. لەو پڕۆژەیە، تایبەت کە پڕۆژەکە بە پارێزگاى دهۆک تێدەپەڕێت، بەستنەوە بەو پڕۆژەیە دەکرێت بۆ هەموو ئەو شارانەى کە پڕۆژەکەیان پێدا تێپەڕنابێت، لە رێگەی تۆڕى خۆجێیی رێگە یان ئەو هێڵەئاسنینانەى ئێستا هەن" .
 
تێچووى پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە و حکومەتى عێراق دەیەوێت هاوتەریب لەگەڵ هێڵەکە، بۆرى گواستنەوەى وزەى هەبێت.
 
محەممەد شیاع سوودانى ، سەرۆکوەزیرانى عێراقیش لەبارەی نەخشەی پڕۆژەکە باس لەوە دەکات، "لە نەخشەى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێداندا هێڵى گواستنەوەى نەوت، گاز و پەیوەندییەکان دانراوە بۆ بەستنەوەی نێوان ئاسیا و ئەورووپا و وڵاتانى ناوچەکە".
 
رێگەى گەشەپێدان ساڵى 2050 تەواو دەبێت؛ پێشبینی دەکرێت ساڵانە داهاتەکەى بگاتە چوار ملیار دۆلار.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەرۆکوەزیرانی عێراق و میسر لە بەغدا کۆبوونەوە. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرۆکوەزیرانی میسر و عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە

مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.