پارێزگاری بەسرە داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات

28-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری بەسرە داوا لە ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگاکە دەکات 30ـی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی بکەن، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت: "ئومێد دەکەین بتوانین لە یەکەم کۆبوونەوەدا سەرۆک و جێگرانی ئەنجوومەن هەڵبژیرین."
 
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی کانوونی دووەم بەناونیشانی گرێدانی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەی کردووە، داوایان لێدەکات یەکەم کۆبوونەوەی دوای پەسندکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بکەن.
 
پارێزگار داوا دەکات کۆبوونەوەکە کاژێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆ بکرێت.
 
عەلی شەداد، ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگاکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگادارکراوینەتەوە بۆ کۆبوونەوە و ئومێد دەکەین لە یەکەم دانیشتن بتوانین بگەینە ئەنجام و سەرۆک و دوو جێگرەکەی هەڵبژێرین."
 
پارێزگاری بەسرە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە رۆژی 18ـی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 کرا و 21ـی ئەم مانگە ئەنجامەکانی پەسندکران، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی تەسمیمی دەکرد و 12 کورسیی ئەنجوومەنەکەی بەدەستهێنا و یەکێکە لە بەربژێرەکانی پۆستی پارێزگار.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە 23 کورسی پێکدێت، 16 کورسیی پیاوان و 6 کورسیی ئافرەتان و یەک کورسیی کۆتای پێکهاتەکانی هەیە.
 
لە ئەنجوومەنەکەدا هاوپەیمانیی تەسمیم 12 کورسی، هاوپەیمانی نەبنی 5 کورسی، دەوڵەتی یاسا 3 کورسی، هێزەکانی دەوڵەت یەک کورسی، ئەساس یەک کورسی، بزووتنەوەی بابیلۆنی کریستیانەکانیش کورسییەکیان هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت