یەحیا رەسوول: والی کوردستانمان لە رێکخراوی داعش کوشت
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژی پێنجشەممە، 28-1-2021 والی داعش بۆ کوردستان کوژراوە، کە ناسراوە بە ئەبو سادق.
ئەو ئۆپەراسیۆنە هەمان ئۆپەراسیۆنە کە بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت و قسەی بۆ رووداو کرد، بە هاوبەشیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دژەتیرۆر و هەواڵگری لە باشووری کەرکووک ئەنجامدراوە و "ئەبو یاسر ئەلعیساوی، جێگری خەلیفە و والی داعشی لە عێراق تێدا کوژرا.
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئەیلوولەوە چاودێری جموجۆڵی والی داعش لە عێراق و کوردستان دەکەن. لە هەمان مانگیشەوە، 17 بەرپرسی داعش کراونەتە ئامانج و کوژراون.
دەزگای دژە تیرۆری عێراقیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئە والییە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە دۆڵی وادی شای لە پارێزگای كەركووك، بە گوللـەی هێزەكانی دژە تیرۆر كوژراوە.
دیارترینی ئەو کەسانەی لە ئەیلوولی رابردووەوە کوژراون ئەمانەن: "لائق محەممەد داود ئەلبەیاتی، ناسراو بە شلیعان و ئەبو ریتاج، غەسان نەجم ساڵح ئەحمەد ئەلعوبەیدی، ناسراو بە ئەبو مەلیك بەرپرسی چەكدارانی داعش بوو لە كەركووك، ئەبو سادق والی كوردستان بووە، تیرۆریست موسا، ئەمیری كەرتەكان بووە، عەلی خەڵەف حنو ئەلبەیاتی و سالم خەڵەف حنو ئەلبەیاتی برای، لەگەڵ نازم محەممەد ئەحمەد ئەلعەلكاوی، تیرۆریست راجی حەسەن خەڵەف شەحازە ئەللهێبی، كە برای ناجی حەسەن خەڵەف شەحازە ئەللهێبیە".
فەریق روكن، عەبدولوەهاب ئەلساعدی، فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆرى عێراق دەڵێت، "كوشتنی ئەلعیساوی [جێگری خەلیفە و والیی عێرا] لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان بوو، تاوەكو تەواوی چەكدارانی داعشیش لەناودەبردرێن ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان بەردەوام دەبێت".