بانکی رافیدەین بۆ رووداو: دەنگۆی پێدانی قەرز بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان راست نییە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایە بانكی رافیدەین قەرز بە بڕی پێنج تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، سەرچاوەیەکی باڵای بانکەکە بە رووداوی گوت، ئەو هەواڵە راست نییە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی رافیدەین لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بانکەکەمان چەندین جۆر قەرز بە هاووڵاتییان دەدات، بەڵام ئەو هەواڵەی کە باس لە پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکەکەمانەوە دەکات، دوورە لە راستییەوە، چونکە ئێمە هیچ لقێکمان لە هەرێمی کوردستان نییە". 
 
ئەو سەرچاوەیەی بانکی رافیدەین گوتیشی: "بانکەکەمان سێ جۆر قەرز بە هاووڵاتییان دەدات کە قەرزی خانووبەرە، قەرزی پڕۆژە بچووکەکان و لەگەڵ پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە خاوەن پیشەی تەندرووستین. زۆرترین بڕی قەرزیش بۆ هەر سێ جۆرەکە 150 ملیۆن دینارە". 
 
بانکی رافیدەین، بانکێکی حکومیی عێراقە و لە ساڵی 1941 دامەزراوە، 174 لقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەیە، بەڵام لە ساڵی 1991ـەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ لقێکی نییە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محمد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: تێڕوانینى عێراقمان گەیاندە ئیدارەى نوێى سووریا

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، تێڕوانینى خۆیان گەیاندووەتە ئیدارەى نوێى سووریا و رێز لە ئیرادەی سووریاییەکان دەگرن. هەروەها رەتیکردەوە دەسەڵاتى پێشووی سووریا داواى دەستوردانى سەربازییان لێکردبن.