هێرشی ئەمریکا و مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لەدژی یەکدی دەچێتە قۆناخی تۆڵەکردنەوە

28-12-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
مقاوەمەی ئیسلامی لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە پەیامی بۆ ئەمریکا ناردووە
مقاوەمەی ئیسلامی لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە پەیامی بۆ ئەمریکا ناردووە
نیشانەکردن عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێرشی نێوان ئەمریکا و مقاوەمەی ئیسلامی عێراق چووەتە قۆناخی تۆڵکردنەوە و رۆژانە درۆنەکانیان بەسەر سەری یەکدییەوە دێن و دەچن.
 
مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لەڕێگەی باڵی سیاسیی حەشدی شەعبی، پەیامی بۆ حکومەتی عێراق ناردووە کە بە ئەمریکییەکان بڵێن 'تاوەکو کاتێک دیاری نەکەن بۆ کشانەوە لە عێراق دەست' لەو هێرشانە هەڵناگرن، کە بۆ سەریان دەستیان پێکردووە. 
 
عارف حەمامی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دەڵێت "وەک دەزانن؛ رۆڵی ئەمریکا روون و ئاشکرا بووە، کە بەردەوام پشتیوانی لە کیانی سەهیۆنی کردووە. بۆیە کاردانەوە بەرامبەریان لەلایەن گرووپەکانی مقاوەمەوە شتێکی زۆر ئاساییە، ئەمە مافێکی یاسایی مقاوەمەوە گرووپەکانی دیکەشە."
 
گرووپە چەکدارەکان کە لە هەناوی حەشدی شەعیبیەوە دەرچوون و دژە ئەمریکان، فەرمین و پشتیوانیی یاساییان هەیە، جگە لەوەش دەستڕۆیشتوون و زۆرینەی دەسەڵاتدارانی شیعە پشتیوانیان دەکەن، بۆیە حکومەتی عێراق توانای رووبەڕووبوونەوەیانی نییە، ئەوەی تائێستاش کردوویانە لە چوارچێوەی لیکۆڵینەوە و لیژنە و ئامادەکردنی راپۆرت بووە لەبارەی هێرشەکانەوە. 
 
سەباح نوعمان، گوتەبێژی دژەتیرۆری عێراق دەڵێت "ئەم بابەتە لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە زۆر گرنگی پێدەدرێت، هەروەها سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانیش. لیکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکان زانیاری هەواڵگاری کۆکراوەتەوە بە بەشداریی هەمووان، ئەمە دەخرێتە بەردەست ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمان."
 
لەو کاتەوەی شەڕه، حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، زیاتر لە 100 جار لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە هێرش کراوەتەوە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێرشەکانیشیان بێ وەڵام نەبوون.
 
لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر دیوارێک ئاڵای ئەمریکا نەخشێنراوە، بەتەنیشتییەوە بۆمب و فڕۆکە جەنگییەکانییەتی، لە بەرامبەردا عێراق بە سەرباز و شمشێر و ئاڵایەک رووبەڕوویان وەستاوەتەوە، وێنە نەخشێنراوەکە کە بەشێوەی مۆزایکە، نزیکەی 30 ساڵ لەمەوبەر نەخشێنراوە، بەڵام هەمان سیناریۆ و چیرۆکی سەر وێنەکە، وەک ئەوەیە بۆ ئەمڕۆ بێت، هەمان سیناریۆ و چیرۆک لەسەر خاکی عێراق دووبارە بووەتەوە، بەبێ ئەوەی کۆتایی دیار بێت.

 

 

   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانی: تاوەکو تەممووزی داهاتوو پارەدانی کاش نامێنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا ژمارەیەک هەنگاو بگیرێنەبەر بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی سیستم و خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی. سوودانی دەیەوێت تاوەکو تەممووزی ساڵی داهاتوو پارەدانی کاش لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان نەمێنێت