زیاتر لە یەک ملیۆن دار لە نەینەوا دەچێندرێن

27-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەڵمەتێکی گەورەی نەمامچاندن لە پارێزگای نەینەوا دەستیپێکردووە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن نەمام لە هەموو پارێزگاکە دەچێندرێن.
 
محەممەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی یەکشەممە، 27-10-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەڵمەتەکە بە فەرمی لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، لە ژێرناوی هەر هاووڵاتییەک نەمامێک، بڕیارە زیاتر لە یەک ملیۆن نەمام بچێندرێن.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، ئامانجی هەڵمەتە زیادکردنی رووبەری سەوزایی، کەمکردنەوەی کاریگەری گۆڕانی کەەوهەوا، بەرەنگاربوونەوەی بە بیابوونە، سنووردانانە بۆ پیسبوونی هەوای پارێزگاکە.
 
محەممەد جاسم، راشیگەیاند، هەر قەزا و ناحیەیەک بەگوێرەی پێویستی نەمامی بەسەردا دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی بچێنرێت. هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەش هاوکاربوونە لە دابینکردنی ئەو نەمامانە.
 
لە هەڵمەتەکەدا چەندین جۆری نەمام دەچێندرێن، وەک سرو، ئەکاسیا و سنۆبەر.
 
سینان سوبحی عەلی، بەڕێوەبەری ژینگەی نەینەوا دەڵێت، هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراقە بۆ چاندنی پێنج ملیۆن نەمام لە تەواوی عێراقدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.