گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان هەڵپەسێردران

35 خولەک له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ لوبنان تاوەکو کاتێکی نادیار هەڵپەسێردران.
 
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هەڵپەساردنی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە رێگەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ لوبنان تاوەکو کاتێکی نادیار راگەیاند.
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە دەکات، بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان دراوە، بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.
 
وەزارەتەکەی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە نزیکەوە چاودێری دۆخ و دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەکە دەکات و هەر کاتێک دۆخەکە ئاسایی بووەوە، گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێدەکەنەوە. 
 
بڕیارەکە دوای ئەوە هات، رۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل باشووری بەیرووتی بۆردوومانکرد و بڵاویکردەوە، شوێنی بۆردوومانکراو بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵای لوبنان بووە. 
 
لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 6 باڵەخانە رووخان. وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، 2 کەس کوژراون و 76 کەسی دیکە برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە