سوودانی سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی لە عێراق راگەیاند

27-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای رووداوەکەی حەمدانییە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 93 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەس، سەرۆکوەزیرانی عێراق ماتەمینیی گشتی لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەرانسەری عێراق راگەیاند.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-9-2023، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سێ رۆژ ماتەمینیی گشتییە لە عێراق، ئەوەش دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی بۆنەکان لە حەمدانییە کە بە گوتەی وەزیری ناوخۆی عێراق، تاوەکو ئێستا 93 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسیش بریندارن.
 
ماتەمینیی گشتی لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەکات و رۆژی شەممە کۆتایی دێت. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو ماتەمینییە "وەکو پرسەیەکە بۆ ئەو قوربانییانەی بەهۆی رووداوی سووتانی هۆڵەکەی حەمدانییە (بەغدیدا) لە ناوچەی دەشتی نەینەوا گیانیان لەدەستدا."
 
شەوی رابردوو لەنێو ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا لە هۆڵی هەیسەم لە حەمدانییە، لەپڕ "پریشکی یاریی ئاگرین" هەموو شتێکی تێکدا و شایی بوو بە شین.
 
عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتە قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 93 کەس بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێک لە دەنگدانی پێشووتر پەنجەی مۆر دەکات. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کۆمیسیۆن بۆ رووداو: ئەو دەنگدەرانەى پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، وێنەى چاویان وەردەگیرێت

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە رێوشێنەکانیان بۆ ئەو رۆژەی ئەنجوومەنی وەزیران دیاری دەکات. راشیگەیاند، بۆ گەرەنتیکردنى بەشدارى ئەوانەى پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەى چاو دەبەسترێت.