رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، 19 برینداری رووداوەکەی حەمدانیە نێردران بۆ دهۆک و ئەمڕۆ یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
رۆژی چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023، هەمزە رەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای رووداوەکەی حەمدانیە ئەمبوڵانسمان نارد بۆ هاوکاریی بریندارەکان و ئێستاش تیمەکانمان لەوێن؛ تاوەکو ئەمڕۆ کاژێر 09:00، 19 کەس رەوانەی دهۆک کراون".
رەزیکی گوتی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا. گوتیشی، "هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ پێشوازی لە هەر بریندارێکی دیکە کە دەکرێت رەوانەی دهۆک بکرێت".
شەوی رابردوو لەنێو ئاهەنگگێڕان و شادیدا لە یەکێک لە هۆڵەکانی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا لەپڕ "پریشکی یاریی ئاگرین" هەموو شتێکی تێکدا و شایی بوو بە شین؛ بەهۆی ئەو رووداوەوە وەکو پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 87 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 150 کەسیش بریندارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ